سوننه‌ته له‌کاتی باران بارين دا بکرێت و ئه‌م نوێژه له
ده‌ره‌وه‌ی شار ئه‌نجام ده‌درێت و دووڕکاتهو له‌دوایی دا ئيمام ووتارێک
ده‌خوێنێته‌وه.. که‌تيايدا باسی یادی خوا‌و هه‌ڵنان ده‌کات بۆ گوێ ڕايهڵی
کردنی خوای گه‌وره‌و سه‌رزه‌نشت کردنی یاخی بوون باس ده‌کات . وه ئيمام و
ئه‌وانه‌ی که له گهڵيدان زۆر داوای لێ خۆشبوون له‌خوای گه‌وره ده‌که‌ن و
دوپاڕێنهوه بۆ لاچوونی ئه‌م نه‌بارینی بارانه ، وه ئيمام پۆشاکه‌که‌ی
ههڵدهگێڕێتهوهو به هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یی له‌به‌ری ده‌کات .
نوێژی خۆر‌و مانگ گيران ( الخسوف والکسوف )
ئه‌م نهێژه به وتنی ( الصلاة جامعة ) خه‌ڵکی بۆ
کۆده‌کرێته‌وه وبانگ و قامه‌تی نی يه ، ، وه سوننه‌ت وايه ئيمام ده‌نگ
به‌رز بکاته‌وه تيايداو ڕاست ترين وه‌سفی دوو ڕکاتهو له‌هه‌موو ڕکاتێک دا
دوو چهمينهوه ( الرکوع ) ی تێدايه ، وه له‌نێوان چهمينهوهکاندا
سوره‌تی ( الفاتحة ) ده‌خوێندرێته‌وه ، وه سوننه‌ته له‌وکاته‌دا خێر‌و
چاکه زۆر بکرێ وه‌ک پاڕانه‌وه‌و تهکبيرات و خێرکردن و داوای لێخۆشبوو‌ن
کردن له‌خوای گه‌وره .... به‌ڵام ته‌پڵ و ته‌نه‌که‌و ده‌ف لێدان
له‌وکاته‌دا داهێنراوو ( بدعة ) یه‌و له خووڕه‌وشتی ماموسوڵمانانه
نوێژی دوو جه‌ژنه‌کان ( ڕه‌مه‌زان و قوربان )
ئه‌م دوو نوێژه واجبه وه دوو ڕکاته به‌بێ بانگ و
قامه‌ت و به‌بێ ( الصلاة جامعة ) ده‌کرێت ، له ڕکاتی یه‌که‌م دا پێش
خوێندنی سوره‌تی ( الفاتحه ) حه‌وت ته‌کبیرات ده‌کرێ ، وه له ڕکاتی
دووه‌م دا پێنج تهکبيرات ده‌کرێ ، وه ذيکرێکی دياری کراو نه‌هاتووه که
له نێوان تهکبيرهکاندا بووترێ ، وه له‌دوای نوێژ‌و وتارێک
ده‌خوێندرێته‌وه ، وه سوننه‌ته خۆ گۆڕين و جلی نوێ له‌به‌ر کردن و خۆبۆن
خۆش کردن و دوورکه‌وتنه‌وه بۆ نوێژگه ( المصلی ) بۆ ئه‌نجام دانی
نوێژه‌که مه‌گه‌ر سه‌رمای زۆر نه‌هێڵێ وه گۆڕينی ڕێگای چوون و
گه‌ڕانه‌وه ، وه له جه‌ژنی رهمهزانيشدا سوننه‌ت پێش ده‌رچوون بۆ نوێژ
چه‌ند ده‌نکه خورمایه‌ک ( یان شتێک ) بخورێت ، وه دروسته ده‌ف لێ بدرێت و
سروود بوترێ له‌لايه‌ن کچۆڵه‌ی باڵغ نه‌بوو بۆ ده‌رخستنی شادی و خۆشی
تيايدا .
بڕوانه ( أحکام العيدين / علی حسن عبدالحميد الحلبی الاثری ... البخاری 949/952/350 ..ورواه مسلم /892 .... وغيرهما عن عائشة خوا لێی رازی بێت )
بڕوانه ( أحکام العيدين / علی حسن عبدالحميد الحلبی الاثری ... البخاری 949/952/350 ..ورواه مسلم /892 .... وغيرهما عن عائشة خوا لێی رازی بێت )
نوێژی مردوو
نوێژی مردوو فه‌رزی کيفايهيه (واته ئه‌گه‌ر چه‌ند
که‌سێک ئه‌نجامی بده‌ن له‌سه‌ر موسوڵمانانی ئه‌و ناوچه‌يه گوناهبار ده‌بن)
وه ئه‌م نوێژه کوڕنوش و چهمينهوهی تێدا نی يه ، ڕاسترين شێوه‌ی چوار
ته‌کبير ( لله أکبر ) ه ، وه پێج ته‌کبير تا نۆ ته‌کبير کردن هاتووه .
وه ئه‌صڵ وه‌هايه ته‌نها له تهکبيری يه‌که‌می نوێژ دابه‌ستندا ده‌ست
به‌رز بکرێته‌وه .
ڕوو به (قيبله) ده‌وه‌ستێت و مردووه‌که له‌به‌رده‌م خۆي‌دا داده‌نێ و ئه‌گه‌ر مردووه‌که پياو بوو له‌لای سه‌ری يهوهو ئه‌گه‌ر ئافره‌ت بوو له‌لای ناوه‌راستی دا دهوهستێو تهکبيری دابه‌ستن ده‌کاو ده‌ست به‌رز ده‌کاته‌وه‌و پاشان ده‌ست ده‌گرێ و سوره‌تی (الفاتحة) و سوره‌تێکی تر ده‌خوێنێت به‌بێ دوعای ده‌ست پێکردن (الإستفتاح) ، وه تهکبيری دووه‌م ده‌کات و صڵاوات ده‌دات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت .
وه له‌دوای تهکبيری سێ يهم و چواره‌م و ....هتد ، ده‌پاڕێته‌وه بۆ مردووه‌که به‌و پاڕانه‌وه‌ی که ئێستا پێ ی ده‌گه‌ين ، وه به‌ده‌نگی نزم ئه‌م نوێژه ده‌کرێت ئه‌گه‌ر ئيمام بوو ، مه‌گه‌ر له‌به‌ر فێرکردی خه‌ڵکه‌که ده‌نگ به‌رز بکاته‌وه‌و سڵاويش ده‌داته‌وه هه‌ر به ده‌نگی نزم به جۆرێک ته‌نها دوای خۆی بيبیستن و به یه‌ک سڵاويش ده‌توانێت سڵاو بداته‌وه (واته به يه‌ک لادا) ، به‌ڵام له سێ کاتدا ئه‌م نوێژه دروست نی يه مه‌گه‌ر له‌به‌ر ناچاری : ( کاتێ خۆر هه‌ڵدێ تا به‌رز ده‌بێته‌وه به ته‌واوی ) وه ( کاتێک خۆر ده‌چێته ناواڕاستی ئاسمان لاده‌دات ) وه ( کاتێک خۆر سه‌ر ده‌بات بۆ ئاوا بوون تا یاوا ده‌بێت) وه هه‌تا نوێژکه‌ران له‌سه‌ری زۆربن چاکتره ، له‌و فه‌رموودانه‌ش که‌باسی ئه‌مه ده‌کات : پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت : ( هه‌ر پياوێکی موسوڵمان بمرێت و له‌سه‌ر جه‌نازه‌که‌ی چل پياوی یه‌کتاپه‌رست بوه‌ستن که هاوه‌ڵیان هيچ بۆ خوا دانه‌نابێ ، ئيلا خوای گه‌وره تکايان وه‌رده‌گرێت )
وه ده‌فه‌رموێت درودی خوای لێبێت : ( هه‌ر که‌سێک سێ ڕیز له خه‌ڵکی له‌سه‌ری نوێژ بکات ، به‌هه‌شتی بۆ واجب ده‌بێت ) .

نوێژی نيازو داوای چاکه کردن له‌خوای گه‌وره ( صلاة الإستخارة )
جابری کوڕی عبدالله ( ره‌زای خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت :
پێغيمبهری خوا ( درودی خوای لێبێت ) داوای چاکه کردن ( الإستيخارة ) ی
فێردهکردين که له‌هه‌موو کارکدا ئه‌نجامی بده‌ين ، هه‌روه‌کو چۆن
سوره‌تێکی قوریانی فێر ده‌کردێن و دهيفهرموو : ئه‌گه‌ر که‌سێک له ئێوه
ويستی کارێک بکات ، با دوو ڕکات نوێژ بکات له‌فه‌رزه‌کان ، پاشان با
بپاڕێته‌وه‌و بڵێ :
( اللهم إني أستخيرك بعلمك ، وأستقدرك بقدرتك ، وأسألك من فضلك العظيم فإنك تقدِرُ ولا أقدِرُ ، وتعلم ولا أعلم ، وأنت علام الغيوب ، اللهم إن كنت تعلم أن هذا الأمر _ ناوی پێويستی يه‌که‌ی ده‌هێنێ _ خير لي في ديني ومعاشي وعاقبة أمري ـ يان فه‌رمووی : عاجلة وآجله - فاقدره لي ويسره لي ، ثم بارك لي فيه ، وإن كنت تعلم أن هذا الأمر شر في ديني ومعاشي وعاقبة أمري - يان فه‌رمووی: عاجله وآجله - فاصرفه عني واصرفني عنه ، واقدر لي الخير حيث كان ، ثم ارضني به ) .
واته : خوايه من به زانستی خۆت داوای خێر‌و چاکه‌ت لێ ده‌که‌م و داوای توانات لێ ده‌که‌م به‌توانای خۆت ، وه له‌فه‌زڵی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌که‌م ، به‌ڕاستی تۆ ده‌توانی و من ناتوانم و زانای و من نازانم و تۆ زانای نهێنی و غهيبهکانی ، خوايه ئه‌گه‌ر ئه‌م مهسهلهيه چاکه‌و خێری تيايه بۆ دين و ژيان و بژێوی کۆتایی ته‌مه‌نم ، یان ئێستا‌و کۆتايم ، ئه‌وا خوايه بهنسيبم بکه‌يت ئاسانی بکه‌يت له‌سه‌رم و به‌ره‌که‌تی تێ بخه بۆم ، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره خراپه بۆ دين و بژێوی و کۆتایی ته‌مه‌نم ، ئه‌وا خوايه لێم دوور بخه‌ره‌وه‌و منيش له‌و دووربخه‌ره‌وه‌و خهيرو چاکه‌م بهنسيب بکه له ههرشوێنێکهو پاشان ده‌روونم ڕازی بکه پێی .
وه په‌شيمان نابێته‌وه ئه‌وکه‌سه‌ی داوای چاکه‌و خێر ( استخارة ) له خوای گه‌وره بکات و ڕاوێژ به بڕواداران بکات و له‌کاره‌که‌ی بچه‌سپێ ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت : ( وَشَاوِرْهُمْ فِي الأَمْرِ فَإِذَا عَزَمْتَ فَتَوَكَّلْ عَلَى اللّه ِ) / آل عمران ،
واته : مشۆرهت به موسوڵمانان بکه له مهسهلهداو ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کاره‌که‌ت چهسپايت ئه‌وا پشت به‌خوا ببه‌سته تيايدا .

نوێژه سوننه‌ته‌کان
1 ـ پێش نيوه‌ڕۆ چوار ڕکات و له پاشی يهوه چوار یان له پێشيه‌وه دوو .
( هه‌رکه‌س پارێزکارێان بکات له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ حه‌رام ده‌کرێت له‌وه‌ی که تێ ی بچێت ). ( أبو داود 2/55 و الترمذی 2/292 . وقال : حديث حسن غرين والنسائی3/265 وابن ماجه1/367 وهو حديث صحيح )
2 ـ چوار ڕکات پێش نوێژ عه‌سر ، ( ڕه‌حمه‌تی خوا له‌و که‌سه بێت له پێش نوێژی عه‌سردا چوار ڕکات ده‌کات /ابو داود 2/295 وقال/غريب حسن .وهو حديث حسن انضر صحيح الترمذی /254 ) ... يان دوو رکات. ( البخاری_ رقم 601 البغا. و مسلم 1/ 573) .
3 ـ دوو ڕکات پاش مه‌غريب و دوو ڕکات له پێشی يهوه . ( پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : ئه‌م دوو ڕکاته لهماڵهوهتان بيکهن /ابن ماجه 1/368 وهو حديث حسن )
4 ـ دوو ڕکات پاش عيشا وه ڕکات له پێشی يهوه . ( مسلم1/504 ، البخاری601/البغا ، ومسلم 1/573 ) .
5 ـ دوو ڕکات پێش به‌يانی . ( سوننه‌ته له يه‌که‌م ڕکاتدا سوڕه‌تی (الکافرون) وله دووه‌مدا (الاخلاص) بخوێندرێت) ...
( پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت هيچ نوێژێکی سوننه‌تی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌مه پارێزگاری نه‌ده‌کرد و به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو له‌سه‌ری . / البخاری3/45 ومسلم 1/501 ) وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێ : ئه‌م دوو ڕکاته چاکتره لهدنياو چی تێدايه/ رواه مشلم . صحيح الترغيب والترهيب 1/499 ) .
تێبێنی : سوننه‌ته دوای یه‌نجام دانی نوێژی سونه‌تی پێش به‌یانی له‌سه‌ر لای ڕاست ڕابکشێت وه‌ک پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت کردوويه‌تی / رواه البخاری 3/35 عن عائشه رضی الله عنها .
6 ـ نوێژی چێشت هه‌نگاو ( الضحی ) : ( 2 ـ 4 ـ 6 ـ 8 ) ڕکاته .
باش وايه که به دوو دوو بيکهيت و کاته‌که‌ی له خۆربهرز بوونه‌وه به ئه‌ندازه‌ی ڕمێک و ( چاکتر وايه که ڕۆژگهرم ده‌بێت بکرێت ) تا کاتی لادانی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان .
7 ـ شه‌و نوێژ : لايه‌نه زۆره‌که‌ی 13 ڕکاته به دوو ڕکاتی سوننه‌تی فه‌جره‌وه ، به رکاتێکی تاک کۆتایی پێ دێت . ( مسلم 1/509 . به‌ڵام نوێژی تراويح 11 ڕکاته / اخرجه الشيخان و غيرهما انظر صحيح أبی داود 1212 ) .
8 ـ نوێژی ويتر : ( 1 ـ 3 ـ 5 ) تا ( 13 ) ڕکاته . وه دوو دوو ڕکاتيش دواوه‌ی.
(کشف الستر عن رکعتين بعد الوتر ، لابن القيم(رحمه الله) ،) .
9 ـ سڵاوی مزگه‌وت ( تحية المسجد ) : دوو ڕکاته کاتی چوونه مزگه‌وت پێش دانيشتن ئه‌نجام ده‌درێت .
10 ـ نوێژی داوای چاکه کردن ( الاستخارة ) : دوو رکاته .
11 ـ دوو ڕکات له نێوان هه‌موو بانگ و قامهتێک دا .
12 ـ نوێژی دوست نوێژ : دوای ده‌ست نوێژ شتن ، دوو ڕکاته .
( هه‌ر که‌سێک ده‌ست نوێژی چاک بشوات وپاشان دوو ڕکات نوێژ بکات وله‌گه‌ڵ خۆي‌دا مه‌شغول نه‌بێت تیایدا خوای گه‌وره له گه‌ناهی له‌وه‌و پێشی خۆش ده‌بێ / البخاری1/266 ومسلم 1/573 )
13 ـ سوننه‌تی دوای نوێژی جمعه : چوار ڕکات له مزگه‌وت ، یان دوو دوو ڕکات له ماڵه‌وه . ( مسلم/ 881 وغيره عن ابی هريره رضی الله عنه ) .
تێبينی : نوێژی سوننه‌ته ڕهواتێبه موئه‌که‌ده‌کان ( 12 ) ڕکاتن ، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ( هه‌ر که‌سێک به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دوانزه ڕکات نوێژی سوننه‌ت له ڕۆژدا خوای گه‌وره ماڵێکی له‌به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌کات : چوار ڕکات پێش نيوهرۆو دوو ڕکات له دوايه‌وه و دوو ڕکات پاش مه‌غریب و دوو ڕکات دوای عيشاو دوو ڕکات پێش نوێژی به‌يانی ) . رواه الترمذی والنسائی وابن ماجه عن عائيشه ( رضی الله عنها ) وقد صحح الحديث الألبانی فی صحيح الجامع الصغير ( 5/278 ) .