1 ـ پێش نيوه‌ڕۆ چوار ڕکات و له پاشی يه‌وه چوار یان له پێشيه‌وه دوو .
( هه‌رکه‌س پارێزکارێان بکات له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ حه‌رام ده‌کرێت له‌وه‌ی که تێ ی بچێت ). ( أبو داود 2/55 و الترمذی 2/292 . وقال : حديث حسن غرين والنسائی3/265 وابن ماجه1/367 وهو حديث صحيح )
2 ـ چوار ڕکات پێش نوێژ عه‌سر ، ( ڕه‌حمه‌تی خوا له‌و که‌سه بێت له پێش نوێژی عه‌سردا چوار ڕکات ده‌کات /ابو داود 2/295 وقال/غريب حسن .وهو حديث حسن انضر صحيح الترمذی /254 ) ... يان دوو رکات. ( البخاری_ رقم 601 البغا. و مسلم 1/ 573) .
3 ـ دوو ڕکات پاش مه‌غريب و دوو ڕکات له پێشی يه‌وه . ( پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت فه‌رمووی : ئه‌م دوو ڕکاته له‌ماڵه‌وه‌تان بيکه‌ن /ابن ماجه 1/368 وهو حديث حسن )
4 ـ دوو ڕکات پاش عيشا وه ڕکات له پێشی يه‌وه . ( مسلم1/504 ، البخاری601/البغا ، ومسلم 1/573 ) .
5 ـ دوو ڕکات پێش به‌يانی . ( سوننه‌ته له يه‌که‌م ڕکاتدا سوڕه‌تی (الکافرون) وله دووه‌مدا (الاخلاص) بخوێندرێت) ...
( پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت هيچ نوێژێکی سوننه‌تی به ئه‌ندازه‌ی ئه‌مه پارێزگاری نه‌ده‌کرد و به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو له‌سه‌ری . / البخاری3/45 ومسلم 1/501 ) وه پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێ : ئه‌م دوو ڕکاته چاکتره له‌دنياو چی تێدايه/ رواه مشلم . صحيح الترغيب والترهيب 1/499 ) .
تێبێنی : سوننه‌ته دوای یه‌نجام دانی نوێژی سونه‌تی پێش به‌یانی له‌سه‌ر لای ڕاست ڕابکشێت وه‌ک پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت کردوويه‌تی / رواه البخاری 3/35 عن عائشه رضی الله عنها .
6 ـ نوێژی چێشت هه‌نگاو ( الضحی ) : ( 2 ـ 4 ـ 6 ـ 8 ) ڕکاته .
باش وايه که به دوو دوو بيکه‌يت و کاته‌که‌ی له خۆربه‌رز بوونه‌وه به ئه‌ندازه‌ی ڕمێک و ( چاکتر وايه که ڕۆژگه‌رم ده‌بێت بکرێت ) تا کاتی لادانی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان .
7 ـ شه‌و نوێژ : لايه‌نه زۆره‌که‌ی 13 ڕکاته به دوو ڕکاتی سوننه‌تی فه‌جره‌وه ، به رکاتێکی تاک کۆتایی پێ دێت . ( مسلم 1/509 . به‌ڵام نوێژی تراويح 11 ڕکاته / اخرجه الشيخان و غيرهما انظر صحيح أبی داود 1212 ) .
8 ـ نوێژی ويتر : ( 1 ـ 3 ـ 5 ) تا ( 13 ) ڕکاته . وه دوو دوو ڕکاتيش دواوه‌ی.
(کشف الستر عن رکعتين بعد الوتر ، لابن القيم(رحمه الله) ،) .
9 ـ سڵاوی مزگه‌وت ( تحية المسجد ) : دوو ڕکاته کاتی چوونه مزگه‌وت پێش دانيشتن ئه‌نجام ده‌درێت .
10 ـ نوێژی داوای چاکه کردن ( الاستخارة ) : دوو رکاته .
11 ـ دوو ڕکات له نێوان هه‌موو بانگ و قامه‌تێک دا .
12 ـ نوێژی دوست نوێژ : دوای ده‌ست نوێژ شتن ، دوو ڕکاته .
( هه‌ر که‌سێک ده‌ست نوێژی چاک بشوات وپاشان دوو ڕکات نوێژ بکات وله‌گه‌ڵ خۆي‌دا مه‌شغول نه‌بێت تیایدا خوای گه‌وره له گه‌ناهی له‌وه‌و پێشی خۆش ده‌بێ / البخاری1/266 ومسلم 1/573 )
13 ـ سوننه‌تی دوای نوێژی جمعه : چوار ڕکات له مزگه‌وت ، یان دوو دوو ڕکات له ماڵه‌وه . ( مسلم/ 881 وغيره عن ابی هريره رضی الله عنه ) .
تێبينی : نوێژی سوننه‌ته ڕه‌واتێبه موئه‌که‌ده‌کان ( 12 ) ڕکاتن ، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت ده‌فه‌رموێت : ( هه‌ر که‌سێک به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر دوانزه ڕکات نوێژی سوننه‌ت له ڕۆژدا خوای گه‌وره ماڵێکی له‌به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌کات : چوار ڕکات پێش نيوه‌رۆو دوو ڕکات له دوايه‌وه و دوو ڕکات پاش مه‌غریب و دوو ڕکات دوای عيشاو دوو ڕکات پێش نوێژی به‌يانی ) . رواه الترمذی والنسائی وابن ماجه عن عائيشه ( رضی الله عنها ) وقد صحح الحديث الألبانی فی صحيح الجامع الصغير ( 5/278 ) .
0 کۆمێنت:
إرسال تعليق